ZNA – هەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: "ئێران ساڵانه 700 ملیۆن دۆلار بۆ بریكاره‌كه‌ی كه حزبوڵڵای لوبنانییه دهنێرت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێگا و شێوازی جیاواز و فڕوفێڵ به‌كارده‌هێنێ".
رۆژی یه‌كشه‌ممه، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل بنیامین ناته‌نیاهو، له وتارێكدا ئاشكرایكرد: "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش چووه‌ته ناو ئه‌و چوارچێوه‌یه‌وه و له‌ژێر په‌رده‌ی دیپلۆماسی زیاتر له 100 ملیۆن دۆلار بۆ ئه‌و گرووپه تیرۆریسته ده‌نێرێ، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی پاره‌كه ره‌وانه‌ی لوبنان ده‌كات و له‌وێشه‌وه ده‌گاته ده‌ست حزبوڵڵا".
ناته‌نیاهو دەشڵێت: "ئه‌و پاره زۆره ده‌درێته حزبوڵڵا و بۆ شێواندنی سه‌قامگیریی و بۆ دوژمنكاریی به‌كارده‌هێنرێت كه ئێران هه‌وڵی بۆ ده‌دات له رێگه‌ی بریكار و هاوپه‌یمانه‌كانییه‌وه ".
ئەم هەواڵە 6241جار خوێندراوەتەوە |