English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخى نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا
2019-06-03 [08:31 AM]

ZNA-هەولێر



بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت كردویەتیە 61.12 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا، بەوپێیە و بە بەراورد بە نرخی برێنت لە كۆتا مامەڵەی هەینی رابردودا، 87 سەنت و بەرێژەی لەسەدا 1.4 نرخەكەی دابەزیوە.

هاوكات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا، 59 سەنت و بە رێژەی 1.1 دابەزینی تۆماركردوە و نرخی یەك بەرمیل كردویەتیە 52.91 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا. 

دوای  ئەوەی هەینی رابردو 31ی ئایار، نرخی نەوتی خاو بە رێژەی لەسەدا سێ دابەزی، بەهۆی ئەو جەنگە بازرگانیەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە مانگی رابردودا لەگەڵ چین دەستی پێكردوە و تا ئێستاش بەردەوامی هەیە، لەگەڵ كەمكردنەوەی رێژی وەبەرهێنان و هەناردەكردنی نەوت لە لایەن رێكخروای وڵاتانی وەبەرهێنی نەوت (ئۆپیك)ەوە، ئەمڕۆ دوشەممە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا بە رێژەی لەسەدا یەك دابەزینی بەخۆوە بینی.





ئەم هەواڵە 6100جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad