English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان و یاریزانانی ریال، سەڵاحیان ناوێت 
2019-06-03 [01:45 AM]

ZNA- ھەولێر 



فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئارەزوو دەکات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرەی یانەی لیڤەرپول مەحمەد سەڵاح مۆربکات. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی ، ھەوڵەکانی پێرێز بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ مەحمەد سەڵاح رووبەرووی ئاستەنگ بووتەوە بەھۆی رێگری زێدان و بەشێک لە یاریزانان لەھاتنی سەڵاح بۆ یانەی شاھانە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، زێدانی راھێنەر نایەوێت گرێبەست لەگەڵ سەڵاح مۆربکرێت و دەیەوێت سادیۆ مانی بھێنێتە ریزەکانی یانەی شاھانە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، سێرجیۆ رامۆس لەسەرووی ئەو یاریزانانە دێت کەنایەوێت یانەکەی بۆند لەگەڵ مەحمەد سەڵاح مۆربکات ، چونکە دوای ئەوەی لە یاری کۆتای وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ رامۆس سەڵاحی تووشی پێکان کرد ، لە لایەن دەزگاکانی راگەیاندن  و ھاندەران ھێرشی زۆری کرایە سەر. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1333جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad