English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کوردی سوریا پێنج منداڵی خێزانە داعشەکان ڕادەستی نەرویج دەکات
2019-06-03 [02:51 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردی سوریا پێنج منداڵی ڕادەستی وڵاتی نەرویژ کردووە کە باوک و دایکیان هاوڵاتینامەی نەرویژیان هەبووە و لە سوریا پەیوەندیـیان بە داعشەوە کردبوو و کوژراون.

کەمال عاکف گوتەبێژی پەیوەندیـیەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری رایگه‌یاند، لەسەر داوای پاشایەتی نەرویژ ئەمڕۆ لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندیـیەکانی دەرەوە لە عەین عیسا ئەو پـێنج منداڵەبە فەرمی ڕادەستی شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی نەرویژ کران.

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە میانەی دوایـین شەڕیاندا لە دژی داعش لە باغوز، ئەم منداڵانەیان دۆزیوەتەوە و بۆ کەمپی ئەلهۆلیان بردوون.

نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی نەرویژ بە ناوی حکومەتی نەرویژەوە زۆر سوپاسی دەسەڵاتدارێتی ناوچەکە دەکات بۆ ئەو یارمەتیـیانەی پێشکەشی هاوڵاتیانی نەرویژیان کردووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 3538جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad