English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیاسەتمەدارێکی کورد: پارتی هه‌نگاوێكی پۆزه‌تیڤی ناوه‌
2019-06-03 [03:17 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

 دوای ئه‌وه‌ی لەسەر فه‌رمانی سەرۆک بارزانی، هەموو جۆرە گوتار و نوسینێکی گرژ، کە پێی دەگوترێ هێرشی راگەیاندن لە تەواوی دامودەزگاکانی پارتیمان یەک لایەنانە لە ئەمڕۆوە (۳ی٦ی۲٠۱۹) وە رادەگیرێت، سیاسەتمەدارێکی کورد ئاشكرای كرد، بڵاوکردنەوەی ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتی کارێکی زۆر باشە و ئێستا بۆ خەڵک ڕوون بووەتەوە کێ هه‌ڵه‌ی ھەیە، دەستپێشخەرییەکەی پارتیش بۆ ئەوەی ھەموو جۆرە گوتارێکی گرژ ڕابگیرێت زۆر گرنگ و پۆزتیڤە.

مەحموود عوسمان، سیاسەتمەداری کورد، به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ئەو دەستپێشخەرییەی پارتی کردوویەتی زۆر باش و پۆزەتیڤە و شەڕی ڕاگەیاندن جگە لە زیان سوودی نییە و پێویستە ھەموو پێکەوە ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکان بدەن، بۆ ئەوەی بتوانن حکوومەتێک بە زووترین کات پێک بێنن، چونکە ھەشت مانگ و ھەفتەیەک بەسەر ھەڵبژاردندا تێپەڕ بووە، بۆیە پارتی ھەنگاوێکی ئیجابیی ناوە.

مەحموود عوسمان گوتیشی، بڵاوکردنەوەی ڕێککەوتنەکەی نێوان پارتی و یەکێتیش کارێکی زۆر باشە و ئێستا بۆ خەڵک ڕوون بووەتەوە کێ هه‌ڵه‌ی ھەیە، چونکە ھەموو خاڵەکان شتێک نین بشارێنەوە و پێویستە خەڵکی کوردستانیش ئاگاداری ڕێککەوتنەکان بێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، پێویستە ھموو لایەنەکان بێنە پێشەوە و ڕێککەوتنیش کراوە و تەنھا لەسەر ھەندێک پۆست ماوە نابێ ئەویش ببێتە کۆسپ و پێویستە بەزوویی چارەسەر بکرێت و چی دیكه‌ خەڵکی کوردستان چاوەڕێی پێکھێنانی حکوومەت نەکات.

پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ مەحمود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاند، ئەم بارودۆخە هەستیارەی ناوچەکە و عێراق بەگشتی و، کوردستان بە تایبەتی، کەشێکی ئارام و تەحەمول و لەخۆبردوویی زیاترمان لێ دەخوازێ. بەداخەوە لە ئاکامی گوتار و نووسینی پێشتری چەند کەسێکی باڵا دەست و بەشێک لە راگەیاندنەکانی یەكێتی نیشتمانی کوردستان کە بە زمانی زبر و دوور لە ئەتەکێتی سیاسی و راگەیاندن هێرشیان کردە سەر کەسایەتی و پارتیشمان، گرژی لە راگەیاندنەکانەوە دروست بوو

مه‌حمود محه‌مه‌د وتیشی، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و لەسەر ئەمری جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، بۆ خزمەتی پرۆسەی سیاسی و هەڕێمەکەمان و، بۆ رەواندنەوەی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی هاوڵاتیانی خۆشەویست، لەم بەرە بەرەی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەدا، هەموو جۆرە گوتار و نوسینێکی گرژ، کە پێی دەگوترێ هێرشی راگەیاندن لە تەواوی دامودەزگاکانی پارتیمان یەک لایەنانە لە ئەمڕۆوە (۳ی٦ی۲٠۱۹) وە رادەگیرێ.

 





ئەم هەواڵە 5197جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad