هەولێر - ZNA
خانمە ئەکتەر و سەماکاری میسری، فیفی عەبدە، بە مەبەستی بەشداریکردن لە بەرهەمێکی شانۆییدا، لە کوێتە.
ئەو ئەکتەرە ڤیدیۆیەکی لە ئەژماری خۆی لە تویتەر بڵاوکردووەتەوە کە لە نێو فرۆکەدایە و بەرەو کوەیت دەفڕێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەرهەمە شانۆییەکە لە جەژنی رەمەزاندا نمایشدەکرێت.
فیفی عەبدە یەکێک لەو هونەرمەندانەیە کە بەردەوام لەرێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لەگەڵ هەوادارانی لە پەیوەندیدایە.
ئەم هەواڵە 8827جار خوێندراوەتەوە |