English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێزەکانی سەر بە سعوودیە لە حودەیدە یارمەتیی بریندارێکی ئێرانیان دا
2019-06-05 [10:40 AM]

ZNA- هەولێر


هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی لەسەر داوای ئێران بریندارێكیان لە بەندەری حودەیدە رزگار کرد.

تورکی ئەلمالکی، گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرۆكایەتی سعوودیە، ئاشكرایكرد، تاران داوای لە ریاز کردووە لە باکووری رۆژئاوای بەندەری حودەیدە لەنێو کەشتییەکی گومانلێکراوی ئێرانی دا،  کارمەندێکی برینداریان بۆ رزگار بکات و ئەمانیش بەدەم داواکەیانەوە چوون و ئەو هاووڵاتییە بەرەگەز ئێرانییەیان لە کەشتییەکە دەرهێناوە و رەوانەی نەخۆشخانەیان کردووە.

ئەلمالکی ئاماژە بەوە دەکات، لە نوێنەرایەتیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان، باڵیۆزێکی ئێران ئەو داوایەی لە ئیدارەی ریاز کردووە. ئەمە لە لەکاتێکدایە کە ئەو کەشتییە هێزەکانی هاوپەیمانی و خەڵکی یەمەنی کردووەتە ئامانج و چەندین هێرشی ئەنجامداوە.

تا ئێستا بەرپرسانی تاران  لەم بارەیەوە هیچ روونکردنەوەیەکیان نەداوە.

 





ئەم هەواڵە 5779جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad