English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: مۆساد زانیاریی ساخته‌ به‌رهه‌مده‌هێنێت
2019-06-07 [08:01 AM]

ZNA- ھەولێر



وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) زانیاریی "ساخته‌ی به‌رهه‌مهێناوه‌" سه‌باره‌ت به‌ په‌لاماری سه‌ر چوار كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كه‌ی نزیك به‌نده‌ری فوجێره‌ی ئیمارات.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر جۆن بۆڵتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی كۆشكی سپی، به‌ "شوانی درۆزن" ناوبردووه‌ و جه‌ختی له‌وه‌كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ "مۆساد زانیاریی ساخته‌"یان داوه‌ته‌ ناوبراو.

زه‌ریف راشیگه‌یاندووه‌، "ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) "زانیاریی ساخته‌ی به‌رهه‌مهێناوه‌ سه‌باره‌ت به‌ په‌لاماری سه‌ر چوار كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كه‌ی نزیك به‌نده‌ری فوجێره‌ی ئیمارات".

زه‌ریف له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ جۆن بۆڵتن رایگه‌یاندبوو، به‌ڵگه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ په‌لاماری سه‌ر كه‌شتییه‌ بازرگانییه‌كان، پێشكه‌ش به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێن، وتی، "شوانی درۆزنی تیمی بی، جارێكی دیكه‌ به‌ درۆوه‌ ده‌ستی به‌ هاواركردن كردووه‌. مۆساد زانیاریی ساخته‌ سه‌باره‌ت به‌ تێوه‌گلانی ئێران له‌ كاره‌ تێكده‌رانه‌كه‌ی فوجێره‌، به‌رهه‌م ده‌هێنێت".  
 





ئەم هەواڵە 5536جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad