English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا لەكڕینی مووشەكی ئێس 400 پەشیمان نەبێتەوە ئەمەریكا سزای بەسەردا دەسەپێنێت
2019-06-08 [02:07 AM]

ZNA – هەولێر


ئه‌مریكا واده‌ی یەك مانگی بۆ په‌شیمان بوونه‌وه‌ی توركیا له‌ كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400 دیاری كردووە، لەئەگەری كڕینی ئەو سیستەمە مووشەكیە ئەوا ئەمەریكا سزا بەسەر توركیادا دەسەپێنێت.

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا به‌ وه‌كاله‌ت پاتریك شاناهان، رایگه‌یاند، توركیا تاوه‌كو 31ى مانگی داهاتوو ده‌توانێت له‌ كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400 رووسی په‌شیمان ببێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر نا سزا ده‌درێت.

شاناهان جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی توركیا پرسی هاوكاریان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌ په‌ك ده‌خات، هاوكات وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا دووپاتیشی كرده‌وه‌ چیتر فڕۆكه‌وان و سه‌ربازانی توركیا بۆ مه‌شق و راهێنان له‌ سه‌ر فڕۆكه‌ی ئێف 35 وه‌رناگرن و خوولی نوێش ناكه‌نه‌وه‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیاندا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و سیسته‌مه‌ رووسیه‌ی كڕی، ئه‌وا له‌ نێوان پارتی كۆماری و دیموكراته‌كان رێككه‌وتن هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سزا به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنن، ئه‌مه‌ش به‌ گوێره‌ی یاسای نه‌هێشتنی دوژمنه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه‌. 

پرسی كڕینی سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400 ، گرژی خستۆ‌ته‌ نێوان توركیا و ئه‌مریكا ، هەروەها به‌رپرسانی رووسیاش دووپاتیی ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی دوو مانگی داهاتوو سیسته‌می مووشه‌كی ئێس 400 سه‌د ده‌گاته‌ توركیا و مه‌شقی كارمه‌ندانی توركیاش له‌ سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه‌ ته‌واو بووه‌.

 





ئەم هەواڵە 5494جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad