English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رانیە... دوو باند دەستگیر دەكرێن لەسەر دۆلاری ساختە و ماددەی هۆشبەر
2019-06-08 [02:25 AM]

​ZNA – هەولێر


ئاسایشی رانیە له‌ رۆژانی جەژنی رەمەزاندا، دوو باندی سپیکردنەوەی پارەی ساختە و فرۆشتن و بڵاوکردنەوە ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕانیە لە راگه‌یه‌ندراوێكیدا رایگەیاند، یەکێك لەو باندانە لەماوەی مانگی رەمەزاندا، هەستاون بە ساخکردنەوە و سپیکردنەوەی پارەى ساختە لە جۆری سەد دۆلاری ئەمریکی.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، دوای چاودێریکردنی گومان لێکراوان توانراوە سێ تۆمەتبار بەناوەکانی ( و، س، ح) و (ئا، م، م) و (س، س، ع) دەستگیربکرێن، کە بڕی ( 3 هه‌زار و 200 دۆلار)ى ئه‌مه‌ریكیان لێگیراوە و بەپێ ماددەی (281) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و  دانیشيان بەتاوانەکانیاندا ناوە.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌ندامانی ئه‌و بانده‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌كانییان، كه‌ له‌ جۆری سه‌د دۆلاری ئه‌مه‌ریكى بووه‌، له‌و جۆره‌ پاره‌ سه‌ختانه‌یان داوه‌ته‌ كه‌سێكی نابینا و فێلیان له‌ویش كردووه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، هەر لە رۆژانی جەژندا هێزە ئەمنیيەکان بە هاوکاری بەشی ماددە هۆشبەرەکانی بەڕیوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین توانیویانە دەست بگرن بەسەر بڕێك لە مادده‌ی هۆشبەر لەجۆری شیشە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباری سەرەکی کراوەتەوە بەپێی ماددەی (14) لەیاسای مادە هۆشبەرەکان رووبەڕوی دادگا کراوەتەوە.

 





ئەم هەواڵە 940جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad