English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ ووڵات داوای لێكۆڵینەوە دەكەن لەسەر هێرش كردنە سەر كەشتیەكانی فوجێرەی ئیمارات
2019-06-08 [02:48 AM]

​ZNA – هەولێر


سعوودیە و ئیمارات و نەرویج داوایان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد لێكۆلینەوە بكات لەسەر ئەو ھێرشانەی  کە لە ماوەکانی رابردوودا کرانە سەر چوار کەشتی لە به‌نده‌ری فوجێره‌ی ئیمارات.

کەناڵی فەرمی سعوودیە بڵاویکردەوە، بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان، وڵاتێک کە ناوی ئاشکرا نەکراوە لە پشت ئەنجامدانی ئه‌م ھێرشانەوەیە کە بەم دواییانه‌ کرانە سەر چوار کەشتی لە نزیک ئاوی ھەرێمی ئیمارات كە دووانیان نەوت هەڵگربوون.

کەناڵەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە بەپێی لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوتووە ئەو بۆمبانەی کە لەنێو کەشتییەکاندا چێندرابوون، لە لایەن چەند دەریاوانێکی نەناسراوەوە ئەنجامدراوە.

ھەر لە دوای لێکۆڵینەوەکان، ھەریەک لە سعوودیە، ئیمارات، نەرویج داوایان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد بۆ ئه‌وه‌ی لەسەر ئەو ھێرشانە کۆببێتەوە و لێكۆڵینەوە بكات.

لە ١٢ی مانگی ئایاری رابردوو لە به‌نده‌ری فوجێره‌ی ئیمارات، ھێرشی تێکدەرانە کرانە سەر چوار کەشتی کە دووانیان نەوت ھەڵگری سعوودی بوون.

 





ئەم هەواڵە 709جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad