English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ناوخۆی توركیا: لەپشووی ڕۆژانی جەژندا ٥٢ كه‌س به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
2019-06-08 [03:07 AM]

​ZNA – هەولێر


وه‌زیری ناوخۆی توركیا، رایگەیاند،  له‌ماوه‌ی پشووی رۆژانی جه‌ژندا ٥٢ كه‌س به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، ئەمەش به‌ به‌راورد به‌  ١٠ ساڵی رابردوو، له‌سه‌دا ٥٦ كه‌میكردووه‌.

وه‌زیری ناوخۆی توركیا، سوله‌یمان سۆیلو له‌ په‌یامێكیدا كه‌ له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌، باسی له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ شه‌ش رۆژی پشووی جه‌ژندا ٥٢ كه‌س به‌ رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

سۆیلو ئاماژەی بەوەشكرد،  به‌ به‌راورد به‌ پشووی رۆژانی جه‌ژنی ١٠ ساڵی رابردوو، ئاماری قوربانییانی رووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌سه‌دا ٥٦ كه‌میكردووه‌ و دەشڵێت: ''تكایه‌ ئاگاداربن با گه‌ڕانه‌وه‌شتان جه‌ژن بێت''.

 





ئەم هەواڵە 1468جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad