English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زەریف : وەلامی ترەمپ و ماکرۆن دەداتەوە
2019-06-08 [08:32 AM]

ZNA- ھەولێر


محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ پرۆگرامی مووشه‌كی بالیستی وڵاته‌كه‌ی، به‌و جۆره‌ نه‌خشه‌ی بۆ دانه‌نراوه‌ كه‌ كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵبگرێت، بڕیاری 2231ـی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش رێگا له‌ تاران ناگرێت مووشه‌كی بالیستی به‌رهه‌م بھێنێ".

زه‌ریف له‌ رێگه‌ی تویته‌ره‌وه‌ ره‌خنه‌ی له‌ لێدوانه‌كانی ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گرتووه‌ له‌باره‌ی پرۆگرامی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی و نوسیوویه‌تی: "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی كشاوه‌ته‌وه‌، بڕیاری 2231ـی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیشی پێشێل كردووه‌، هاوپه‌یمانه‌كانیشی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌یان پشتگوێخستووه‌ كه‌ ده‌بوو په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران ئاسایی بكه‌نه‌وه‌".

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌خنه‌ی له‌ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش گرتووه‌ له‌باره‌ی بڕیاری 2231ـی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و گوتوویه‌تی: "به‌پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانی ئه‌م دوواییه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه‌، ئه‌و بڕیاره‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رێگا له‌ ئێران ناگرێت مووشه‌كی بالیستی به‌رهه‌م بهێنێ، به‌ڵكو داوا ده‌كات به‌و جۆره‌ به‌رهه‌م نه‌هێنێرێت كه‌ له‌ توانایدا بێت كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵبگرێت".





ئەم هەواڵە 5830جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad