English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زاییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رووسیا ده‌ست به‌ راده‌ستكردنی سیستمه‌كانی ئێس 400 به‌ توركیا ده‌كات
2019-06-08 [10:35 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

كۆمپانیای پیشه‌سازیی به‌رگریی رووسی، سێرگی چێمۆزۆڤ ئاشكرایكرد له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌ست به‌ راده‌ستكردنی سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 به‌ توركیا ده‌كه‌ن.

له‌ میانی به‌شدارییكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری سان پیترسبێرگ، سێرگی چێمۆزۆڤ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای پیشه‌سازیی به‌رگریی حكوومی رووسی لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ئێن تیڤی وڵاته‌كه‌ی دا و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنی S-400ه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ پلانی بۆ دانراوه‌، ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌.

چێمۆزۆڤ روونی كرده‌وه‌ كه‌ دانی پاره‌ی پێشوه‌ختی په‌یوه‌ست به‌ S-400ه‌كان ته‌واوبووه‌ و قه‌رزه‌كان ده‌سته‌به‌ركران، خه‌رجكران و كاڵاكان به‌رهه‌مهێنران. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی مه‌شقه‌كان كۆتاییان هات. له‌ماوه‌ی دوو مانگدا ده‌ست به‌ راده‌ستكردنی سیستمه‌كانی به‌رگریی ئاسمانیی S-400 به‌ توركیا ده‌كه‌ین.

ئەمریکا چەندینجار هۆشداری بە حکومەتی تورکیا داوە بۆ ئەو ئەو مووشەکە پێشکەوتووەی رووسیا نەکڕێت، بۆ ئەوەش هەڕەشەی ئەوە دەکات کە فڕۆکە ئێف35ـەکانی وڵاتەکەی رەدەستی ئەنقەرە ناکات.

پاتریک شاناهان، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەوەکالەت نامەیەکی ئاراستەی وەزیری بەرگریی تورکیا کردووە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر ئەنقەرە سیستمی ئێس 400 بکڕێت، ئەو کاتە واشنتنیش فڕۆکەی جۆری ئێف 35ی پێنافرۆشێت

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی 4ی ئەم مانگە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی گرێبەستی کڕینی مووشەکی بەرگریی ئێس400 رووسی هەڵناوەشێنێتەوە.

 

aa





ئەم هەواڵە 5767جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad