English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر تورکیا توند كرد
2019-06-08 [02:04 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ هه‌ینی ئەمەریکا هەڵوێستەکانی بەرابەر تورکیا لەسەر ڕێککەوتنی ئانکەرە بۆ بەدەستهێنانی سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسیایی ئێس 400 توندکرد، پلانێکیشی بۆ دەرکردنی ئەو وڵاتەی له‌ هاوپەیمانی ناتۆ لە بەرنامەی فڕۆکەی جەنگی F-35 خستە ڕوو کە بریتیە لە ڕاگرتنی ڕاهێنانی نوێ بۆ فڕۆکەوانە تورکەکان لەسەر فڕۆکەی پێشکەوتوو.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت پاتریک شانەهان نامەیەکی بۆ وه‌زیری به‌رگری توركیا ناردووەو تیایدا هەنگاوەکانی بۆ دەرکردنی تورکیا لەو پرۆگرامەكه‌ خستۆتە ڕوو.

شانهان لە نامەکەیدا ڕوونی دەکاتەوە " هیچ ڕاهێنانێکی نوێ" بە فڕۆکەوانە تورکەکان ناکرێت.

ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕاپۆرتێکی بڵاو کردەوە کە تیایدا باس لەوە دەکات بڕیار دراوە وەرگرتنی فڕۆکەوانی زیاتری تورکیا بۆ ڕاهێنان لە ئەمەریکا ڕابگیرێت.

وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت بەدەستهێنانی سیستمی بەرگری موشەکی ڕوسیایی S-400 لەلایەن تورکیاوە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر فڕۆکەی F-35 کە تورکیا بە نیازە ئەوەش بکڕێت. ئەمەریکاش دەڵێت تورکیا ناتوانێت هەردووکی هەبێت.

له‌ میانی به‌شدارییكردنی له‌ كۆڕبه‌ندی ئابووری سان پیترسبێرگ، سێرگی چێمۆزۆڤ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای پیشه‌سازیی به‌رگریی حكوومی رووسی لێدوانێكی بۆ كه‌ناڵی ئێن تیڤی وڵاته‌كه‌ی دا و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ پڕۆسه‌ی راده‌ستكردنیS-400ه‌كان به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌ پلانی بۆ دانراوه‌، ده‌چێته‌ پێشه‌وه‌.

ئەمریکا چەندینجار هۆشداری بە حکومەتی تورکیا داوە بۆ ئەو ئەو مووشەکە پێشکەوتووەی رووسیا نەکڕێت، بۆ ئەوەش هەڕەشەی ئەوە دەکات کە فڕۆکە ئێف35ـەکانی وڵاتەکەی رەدەستی ئەنقەرە ناکات.

پاتریک شاناهان، وەزیری بەرگریی ئەمریکا بەوەکالەت نامەیەکی ئاراستەی وەزیری بەرگریی تورکیا کردووە و تیایدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر ئەنقەرە سیستمی ئێس 400 بکڕێت، ئەو کاتە واشنتنیش فڕۆکەی جۆری ئێف 35ی پێنافرۆشێت

ئەوەش لەکاتێکدایە رۆژی 4ی ئەم مانگە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی گرێبەستی کڕینی مووشەکی بەرگریی ئێس400 رووسی هەڵناوەشێنێتەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 5530جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad