English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مانشستەر یونایتد داوای بەرگریگارەکەی ناپۆلی دەکات 
2019-06-08 [04:27 AM]

ZNA- ھەولێر 




یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی لەھەوڵەکانی بەردەوامە بۆ پتەوکردنی پێکھاتەی تیپەکەی بۆ وەرزی داھاتوو بۆ ئەم مەبەستەش چاوی بڕیووەتە تواناکانی کۆلیبالی بەرگریکاری یانەی ناپۆلی . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی ، یانەی مانشستەر یونایتد بڕی ٨٤ ملیۆن جونەیھی ئیستەرلینی پێشکەش بەیانەی ناپۆلی کردووە لە پێناو بەدەستھێنانی تواناکانی یاریزان کالیدۆ کۆلیبالی. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئۆلی جولی سۆلشایەر راھێنەری یانەی  مانشستەر یونایتد پێداگری دەکات لە سەر گرێبەست کردن لەگەڵ کۆلیبالی ، چونکە پێی وایە ئەم یاریزانە توانای ھەیە کێشەی ھێلی بەرگری یانەی مانشستەر یونایتد چارەسەر بکات. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بەرپرسانی یانەی ناپۆلی تا ئێستا وەڵامی گرێبەستەکەی مان یونایتدیان نەداوەتەوە و ھەوڵدەدن زۆرترین پارە لەم گرێبەستە بە دەست بھێنن. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1618جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad