English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووسەر و رەخنەگر نەجات حەمید ماڵئاوایی لە ژیان کرد
2019-06-08 [07:14 AM]

 هەولێر - ZNA 


نووسەر، رەخنەگر و رۆژنامەنووس، نەجات حەمید، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی، ئەمڕۆ شەممە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

 

لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک، هەواڵی کۆچی دوایی ئەو نووسەری بڵاوکردەوە و سەرخۆشی خۆشی ئاراستەی بنەماڵە و دۆستانی کردووە.

 

نەجات حەمید، ساڵی 1961 لە کەرکووک لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دوا ناوەندیی لە شاری کەرکووک تەواوکردووە، ساڵی 1980 لە بەشی زمانی فەرەنسیی کۆلێژی ئەدەبیاتی موستەنسریە لە بەغدا وەرگیراوە، ساڵی 1984 بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمانی فەرەنسی بەدەستهێناوە.



حەمید ساڵی 1986 دەچێتە شاخ و لە ریزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لەم چەند ساڵەی دواییدا لە چەندین دەزگای راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان كاری كردووە.



نەجات حەمید، لە بواری رەخنەی ئەدەبی کە یەکەمین تیۆری رەخنەیی کوردیی لە ساڵی 1997 نووسیوەتەوە، بە دەیان لێکۆڵینەوەشی لە ژانرە ئەدەبییەکاندا نووسیوەتەوە.

 

نووسەر لە بواری فیکر و فەلسەفە چەندین نووسینی هەیە، جگە لە بواری سیاسی چەندین کتێبی سەبارەت بە دۆزی کورد و مێژووەکەی نووسیوە.

 

حەمید وەکو شارەزا لە وەزارەتی رۆشنبیریی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری کردووە و جێگری سەرنووسەری گۆڤاری تاوی کۆمەڵایەتی بووە.

 

پێشتریش بەرپرسی هەفتەنامەی هزر و هونەری رۆژنامەی خەبات بووه‌، له‌ دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق به‌رپرسی نووسینگه‌ی كوردستان تیڤی بووه‌ له‌ شاری كه‌ركووك.





ئەم هەواڵە 8683جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad