English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری نەوتی ئێران: ئەمەریکا سەرجەم رێگا باوەکانی فرۆشتنی نەوتی لە ئێران گرتووە
2019-06-09 [06:22 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری نەوتی ئێران ئاشكرای دەكات، ئەمەریکییەکان لە بواری بەرێوەبڕدنی گەمارۆکاندا  گەیشتوونەتە " پسپۆڕی و شارەزایییەکی شەیتانی" ، هەروەها لە مانگی ڕابردوودا چین هیچ نەوتێکی لە ئێران نەکڕیوە .

بیژەن نامدار زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمی پەرله‌مانی وڵاتەکەی رایگەیاند، ئەمریکا لە بواری سەپاندنی گەمارۆدا گەیشتووەتە "پسپۆڕی و شارەزاییەکی شەیتانی".

وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند: گەمارۆکانی ئەمجارەی ئەمەریکا جیاوازییەکی زۆری لەگەڵ گەمارۆکانی ڕابردوو هه‌یه،  دەشڵێت ئەمریکا دەیەوێ سەرجەم رێگاکانی فرۆشتنی نەوت لە ئێران بگرێت و ئێرانیش هەوڵدەدات رێگای نوێ بۆ فرۆشتنی نەوتەکەی بدۆزێتەوە.

زەنگەنە ئاشکرای کردووە، لە پاش ئەوەی ئەمەریکا مۆڵەتی هەشت وڵاتەکەی بۆ کڕینی نەوتی ئێران درێژ نەکردەوە، چین کە سەرەکیترین کڕیاری نەوتی ئەم وڵاتەیە لە مانگی ڕابردوودا هیچ نەوتێکی لە ئێران نەکڕیوە و ئیتاڵیا و یۆنانیش کە لە ریزی هەشت وڵاتەکەدا بوون، ئێستا وه‌ڵامى تەلەفۆنی بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی ئێران نادەنەوە.

زەنگەنە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمەریکا سەرجەم رێگا باوەکانی فرۆشتنی نەوتی لە ئێران گرتووە، گوتیشی: "کاتێك رێگه‌ ئاسایییەکان داخرابن، فرۆشتنی نەوت لە رێگای نائاساییش زۆر زەحمەتتر دەبێت".

دابەزینی هەناردەی نەوتی ئیران لە کاتێکدایە کە بە پێچەوانەی پێشبینیی بەرپرسانی ئێران، نرخی نەوتیش لە جێی ئەوەی بەرز بێتەوە، دابەزیوە.

 





ئەم هەواڵە 1393جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad