English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موحسن رەزایی: هەموو ناوچە لە جەنگی ئێران و ئەمریکادا دەسووتێت
موحسن رەزایی
2019-06-09 [10:43 AM]

ZNA - هەولێر


ئێران هۆشداری دەداتە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا لە لێکەوتەکانی ئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕ لە ناوچەکە و بە ئامانجکردنی بەرژەوەندیەکانیان لە لایەن تارانەوە.

موحسن ره‌زایی سكرتێری ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندیەكانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هوشداری دەداتە ئەمریکا کە لەئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕ لە دژی ئێران هەموو ناوچەکە لە ئاگرەکەیدا دەسووتێت و سەرجەم بەرژەوەندیەکانی هاوپەیمانانی واشنتون و ئێسرائیل لەناو دەچێت.

موحسن ره‌زایی ئاماژە بەوەش دەکات کە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە لەژێر چاودێری ئەوان‌دان و رەوانە کردنی هێزی سەربازی بۆ ناوچەکەش لە لایەن ئەمریکاوە بە جەنگی دەروونی دەزانێت.

 ره‌زایی دەشڵێت، ئەمریکا بە جیگیرنەکردنی  کەشتی جەنگی ئەبراهام لینکنلە کەنداو دەیەوێت خۆی لە روودانی جەنگێکی نەخوازراو بەدور بگرێت.





ئەم هەواڵە 712جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad