English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی... نانه‌واخانه‌یه‌ك داده‌خرێت
2019-06-09 [10:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


به‌هۆی نه‌بوونی مۆڵه‌تی كاركردن و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بڕێكی زۆر ئاردی نه‌شیاو بۆخواردن، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ بازاڕی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی نانه‌واخانه‌یه‌ك داده‌خات.

بڕی ئه‌و ئارده نه‌شیاوه‌ی له‌نانه‌واخانه‌ نایاساییه‌كه‌دا ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌‌ یه‌ك تۆن و نیووه‌ كه‌ ئه‌سپێی كردووه‌ له‌گه‌ڵ هه‌بوونی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان (جرج و مشك) به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبووه‌ بۆ كه‌بابخانه‌ و چێشتخانه نانی‌ لێ دروست بكات.

به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی، نانه‌واخانه‌كه‌ داده‌خرێت و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ ته‌واوی ئارده‌ خراپ بووه‌كه‌ له‌ناو ده‌برێت هه‌روه‌ها خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.‌‌

به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان، پێویسته‌ ئه‌و شوێنانه‌ی كار ده‌كه‌ن مۆڵه‌ت له‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌ پیشه‌كانیان وه‌ربگرن، پاشان پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌.

 

 





ئەم هەواڵە 4237جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad