English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گریزمان لە بەرشەلۆنە دوور دەکەوێتەوە 
2019-06-09 [11:00 AM]

ZNA- ھەولێر 




سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکەن کە ئەنتوان گریزمان ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی، لە یانەی بەرشەلۆنە دوور دەکەوێتەوە و پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمان دەکات . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی، لەم رۆژانە گریزمان چاوی بە ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمان کەوتووە و رێککەوتن لەسەر گواستنەوەی یاریزانەکە بۆ یانەی پاریسی. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، گریزمان دەبێتە جێگرەوەی کاڤانی لە ھێلی ھێرشبەری یانەی پاریسی و کاڤانیش لەم ھاوینە یانەی پاریسی جێدەھێلێت. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، گریزمان بەنیاز بوو پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە بکات، بەڵام دوای ئەوەی زانی بەشێک لە یاریزانەکان بەھاتنی بۆ کامپ نو دڵخۆش نین ، لە بڕیاری پەیوەندی کردنی بە یانەی بەرشەلۆنە پاشگەزبووە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1156جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad