English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق پێویستیی بە کڕینی گازی ئێران هەیە
2019-06-09 [11:54 AM]

ZNA - هەولێر


عێراق پێویستیی بە کڕینی گازی ئێران هەیە و پەرلەمانیش داوای بەردوامی هاوردەکردنی گازی ئێران دەکات.

لێژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هۆشداری له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ له‌ بواری وزه‌ ده‌دات و داواش له‌ حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات، كار بۆ ئه‌وه‌ بكات، عێراق له‌ هاورده‌كردنی گازی سرووشتی له‌ ئێران ببه‌خشرێت.

لێژنه‌ی ئابووری جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر عێراق نه‌توانێت كاره‌با و گازی سرووشتی له‌ ئێران هاورد بكات و هیچ جێگره‌وه‌یه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ نه‌دۆزێته‌وه‌، رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین كاره‌سات ده‌بێته‌وه‌.

ئاماژەی بەوەشكردووە، رێژه‌یه‌كی زۆری پێداویستیی كاره‌با و ئه‌و گازه‌ی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با پشتی پێ ده‌به‌ستێت، له‌ ئێرانەوە دابین ده‌كرێت" و ده‌شڵێت: "ئه‌گه‌ر عێراق له‌ گاز و كاره‌بای ئێران بێبه‌ش بكرێت، ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی كاره‌ساتێكی بێ‌جێگره‌وه‌یه‌".

 





ئەم هەواڵە 1546جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad