English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس(نەجات حەمید ئەحمەد)
2019-06-09 [02:58 AM]

Z.N.A


پرسەنامەی دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان
بۆ كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس(نەجات حەمید ئەحمەد)


بەڕێزان خانەوادەی نووسەر و رۆژنامەنووس(نەجات حەمید ئەحمەد)

بەداخ وپەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی نووسەر و رۆژنامەنووس(نەجات حەمید ئەحمەد)  مان بیست، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و كەس وكار و بنەماڵەكەتان و سەرجەم ھەڤاڵان و ھاوکارانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین. 
 
هەڤاڵ (نەجات حەمید ئەحمەد)كەسایەتیەكی شارەزا و بەتوانای بواری رۆشنبیریی بوو، لەرێی بەرهەم و نووسین و چاپكراوەكانی خزمەتێكی بەرچاوی كولتور و رۆشنبیریی كوردی كردووە، ماویەکی زۆر سەرپەرشتیاری هەفتەنامەی(هزروهونەر) و دواتریش بەرپرسی لاپەڕەی ھزر و ھونەر بوو لە رۆژنامەی (خەبات).

 جارێكی دیكە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووپات دەكەینەوە و ئومێدەوارین لە خەم و ئازار و كۆستی دیكە بە دوور بن و جێگای خوالێخۆشبووش بەهەشتی بەرین بێت...

دەزگای رۆشنبیریی و راگەیاندنی
 پارتی دیموكراتی كوردستان
8/6/2019





ئەم هەواڵە 3907جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad