English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داوا ده‌كرێت ده‌وروبه‌ری موسڵ به‌ پێشمه‌رگه‌ بسپێردرێت
2019-06-09 [04:20 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا وتی، جوڵه‌ی داعش له‌ موسڵ زیادی كردوه‌، داوامان كردوه‌، دەوروبەری مووسڵ بە ھەمانگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا پارێزگاریی لێ بکرێت و ھێزێکی ھاوبەشی سوپا و پێشمەرگەی تێدا جێگیر بکرێت.

سیروان ڕۆژبەیانی، جێگری پارێزگاری مووسڵ، رایگه‌یاند، تا ڕەوشی مووسڵ لە ڕووی ئەمنییەوە سەقامگیر نەبێت، ھیچ پلانێکمان سەرناگرێت، چونکە جووڵەی داعش لە مووسڵ زیادی کردووە و بەھۆی کەمیی ھێزی ئەمنی و سەربازییەوە لە سەنتەری مووسڵەوە تا دەگاتە ناوچەی شنگال و سنووری سووریا داعش دەستی بە جووڵە کردووە و پەرەی سەندووە.

رۆژبه‌یانی وتیشی، ئێمە داوامان کردووە پاراستنی ڕەوشی ئەمنیی نێو شاری مووسڵ بە پۆلیسی ناوخۆ بسپێردرێت و دەوروبەری مووسڵیش بە ھەمانگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا پارێزگاریی لێ بکرێت و ھێزێکی ھاوبەشی سوپا و پێشمەرگەی تێدا جێگیر بکرێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، بۆ ئەو شوێنانەی لە دەوروبەری مووسڵ کوردستانین، ئیدارەی مووسڵ بەفەرمی داوای گەڕانەوەی پێشمەرگەی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ كردوه‌، مەلەفی پاراستنی ناوچەکە بە پێشمەرگە بدرێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 3448جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad