ZNA- ھەولێر
جۆزێ مۆرینیۆ راھێنەری پێشووی یانەکانی مانشستەر یونایتد و ریال مەدرید ئامادەیی خۆی نیشانداوە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە کاری راھێنەرایەتی .
بەپێی ھەواڵێکی پێگەی کالچیۆ میرکاتۆ ، مۆرینیۆ لاری نییە لە وەرگرتنی ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی نیوکاسڵی ئینگلیزی، بەو مەرجەی شێخ خالد زاید ئال نھەیانی ئیماڕاتی ئەو یانەیە بکڕێت.
لەھەواڵەکە ھاتووە ، گروپی کۆمپانیاکانی بن زاید ھەوڵدەدەن یانەی نیوکاسڵ بکڕن و ئەم یانەیە بگەیننە ئاستی یانە گەورەکانی خولی ئینگلتەرا و ئەوروپا.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، شێخ خالد دەیەوێت مۆرینیۆ سەرپەرشتی تیپە نوێیەکەی نیوکاسڵ بکات و ھەوڵبدات نازناو لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست بھێنێت و تیپێکی تۆکمەی لێ ئامادە بکات .
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 9172جار خوێندراوەتەوە |