English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شێوازی خۆڕزگارکردن لە پەستانی دەروونی
2019-06-09 [03:30 AM]

هەولێر _ ZNA


 

پەستانی دەروونی کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستی هەیە و پێویستە کاتێک دەروونت ماندوودەبێت، هەوڵبدەیت بەهەموو شێوازێک چارەسەری بکەیت و زاڵبیت بەسەر بارودۆخەکەدا، ئەگەر زۆر پێویستیشی کرد دەکرێت سەردانی پزیشک بکەیت.

ماڵپەڕی hiamag باس لە چەند رێگایەک دەکات بۆ رزگاربوون لە پەستانی دەروونی و ئارام بوونەوە:

1- کاتێکی گونجاو تەرخان بکە بۆ بیرکردنەوە لەو بابەتەی پەستانی دەروونی بۆ دروست کردوویت، بزانە هۆکارەکەی چییە تا چارەسەری بکەیت.

2- هەوڵبدە کاتەکانی خەوت رێکبخەرەوە و بەباشی بحەوێرەوە، چونکە کەم خەوی زیانی هەیە.

3- دەکرێت لە کەشێکی هێمندا وەک ساونا مەساج بۆ سەروشان بکەیت، بۆ ئەوەی هێوربیتەوە.

4- راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدا.

5- بایەخ بەو خواردنانە بدە کە دەروون ئارام دەکاتەوە و لە دڵەڕاوکێ رزگاردەکات.

6- دووربکەوەرەوە لە جگەرەکێشان و نێرگەلە و خواردنەوە کافاینەکان، بۆ ئەوەی خودی خۆت زااڵبیت بەسەر دەروونتدا.

7- بچۆرە دەرەوە و گەشت بکە، بەتایبەت لەگەڵ هاوڕێکانت.

8- باس لە کێشەکانت بکە بۆ هاوڕێ یان کەسێکی نزیک.

9- لەگەڵ خێزان و هاوڕێ و دۆستەکانت کۆبەرەوە.





ئەم هەواڵە 5740جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad