English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی بە ئامادەبوونی سەدان میوانی کوردستانی و بیانی سوێندی یاسایی دەخوات
2019-06-10 [07:33 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ دووشەممە 10-6-2019، نێچیرڤان بارزانی بە ئامادەبوونی سەدان سەرکردەی باڵای کوردستانی، عێراقی و سەرۆک و سەرکردە باڵاکانی جیهان، سوێندی یاسایی دەخوات.

رۆژی 28-5-2019، پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بە نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدی ئەو حزبە بۆ سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان، بەخشی.

پارتی لە هەڵبژاردنی 30ـی ئەیلوولی 2018، لە کۆی 100 کورسیی ئاسایی (11 کورسیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەکانی تورکمان، مەسیحی و ئەرمەن جێگیرن)، 45 کورسیی پەرلەمانی کوردستانی بە دەست هێنا.

لە رێوڕەسمێکدا،  کە کاتژمێر 11ـی ئەمڕۆ لە هەولێر بەڕێوە دەچێت، نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی دەخوات.

بەپێی کارنامەی رێوڕەسمەکە، کە پەرلەمانی کوردستان دیاریی کردووە، دوای سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانیی کاندیدی پارتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناو دەنرێت.

سوێندی یاسایی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بریتییە لە؛

”سوێند بێ بە خوای مەزن، پارێزگاری لە مافەکانن و دەستکەوتەکان و یەکڕیزی و بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بکەم و ئەرکوفرمانەکانم بە دروستی و دڵسۆزی ئەنجام بدەم“.

بەپێی زانیارییەکان، لە رێوڕەسمەکەدا، سەرۆک بارزانی، کە یەکەم سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو، وتارێک پێشکەش دەکات و دواتر وتاری عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەخوێندرێتەوە و دواتریش سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و کەسایەتییە سوننە و شیعەکانی عێراق وتار پێشکەش دەکەن.

جگە لە بەرپرس و سەرکردە باڵاکانی کوردستان و عێراق، مەولودچاویشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەی رێوڕەسمەکە دەبێت.





ئەم هەواڵە 3256جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad