English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەلبووسی: هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی هەلێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان
2019-06-10 [10:05 AM]

​ZNA – هەولێر


محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پاڵپشتی خۆی بۆ نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان دەربڕی و ستایشی رۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد کرد.

حەلبووسی لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند:"پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم و هەڵبژاردنی هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا".

راشیگەیاند: "ئێمە بەربەستمان لە پێشە و هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی هەلێکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەشێوەیەک هیچ کێشەیەک نەمێنێت، بۆ ئەمەش ئێمە پاڵپشتی دەکەین".

ئاماژەی بەوەشدا: "بەڕێز مەسعود بارزانی لە ماوەی نیو سەدەی رابردوو، هەوڵێکی زۆری بۆ بەدەستهێنانی مەفەکانی خەڵکی کوردستان داوە و بەردەوامی بە  کاروانەکانی مەلا مەستەفا بارزانی دا".

محەمەد حەلبووسی راشیگەیاند :"ئێستا کوردستان بووەتە لایەنێکی بەهێز و دەتوانێت رکابەری وڵاتانی دراوسێ بکات".

 





ئەم هەواڵە 3700جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad