English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیوزلەندا کۆتایی بە ڕاهێنانی سەربازی هێزە عێراقییەکان دەهێنێت
2019-06-10 [02:20 AM]

Z.N.A


نیوزلەندا کۆتایی بە ڕاهێنانی سەربازی هێزە عێراقییەکان دەهێنێت
جاسیندا ئاردێرن سەرۆک وەزیرانی نیوزلەندا ڕایگەیاندووە ووڵاتەکەی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا هێزە سەربازییەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە و کۆتایی بە ئەرکەکانی و هاوکاری و ڕاهێنانی هێزە عێراقییەکان دەهێنێت، کە لە شەڕی داعشەوە لەو وڵاتە جێگیرکرابوون.
ئاردێرن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ (١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩) ڕایگەیاند، لە ماوەی ١٢ مانگی داهاتوودا نیوزلەندا دەستدەکات بە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانی و ئەو پابەندبوونەی کە لە عێراق هەیانبووە کۆتایی پێ دەهێنێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، لە مانگی تەموزی ساڵی داهاتوودا ژمارەی هێزەکانیان سەرەتا کەمدەکەنەوە بۆ ٧٥ سەرباز و، دواتریش بۆ ٤٥ سەرباز و، پاشان لە حوزەیرانی ٢٠٢٠دا ئەرکەکانیان بە تەواوی لە عێراق کۆتایی دێت.
 





ئەم هەواڵە 9442جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad