English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاپای ڤاتیکان سەردانی عێراق دەکات 
2019-06-10 [03:14 AM]

Z.N.A


پاپای ڤاتیکان سەردانی عێراق دەکات 
پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان ئاشکرایکرد، خواستی ئەوەی هەیە ساڵی داهاتوو سەردانی عێراق بکات، ئەوە یەکەم سەردانی پاپا دەبێت بۆ عێراق.
پاپا فرانسیس لە وتەیەکدا لەبەردەم نوێنەرانی کۆمەڵە و گروپە خێرخوازییەکان، کە هاوکاریی مەسیحییەکان دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند، ساڵی داهاتوو سەردانی عێراق دەکەم.
ئەو لێدوانەی پاپای ڤاتیکان لەکاتێکدایە، پێشتر یوحەنا پۆڵسی دووەم ساڵی ٢٠٠٠ ویستوویەتی سەردانی عێراق بکات وبە دیاریکراوییش سەردانی شاری ئوری مێژوویی بکات، کە بە شوێنی لەدایکبوونی پێغەمبەر ئیبراهیم دادەنرێت، بڕیاریش بوو ئەوکات پاپای ڤاتیکان جگە لە عێراق سەردانی هەریەکە لە میس و ئیسرائیل بکات، بەلام گفتوگۆکان لەوکاتەدا لەگەڵ حکومەتی عێراق شکستیهێنا و نەیتوانی سەردانەکەی بکات.





ئەم هەواڵە 9634جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad