English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی توركیا کۆبوونەوە 
2019-06-10 [03:56 AM]

Z.N.A


سەرۆك بارزانی و وەزیری دەرەوەی توركیا کۆبوونەوە 
سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێکرد. ئەوە یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیانە دوای گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان.
وەزیری دەرەوەی توركیا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستانی لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و جەختی لە پێگەی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتەكەی و بایەخی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان كردەوە.

لە راگەیێندراوی بارەگای بارزانی هاتووە، وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا، هەردوولا لەسەر پەرەپێدانی ئەوە پەیوەندییانە هاوڕابوون.
 هەروەها وەزیری دەرەوەی توركیا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ بەشداریكردن لە ئاوەدانكردنەوەی موسڵ و ناوچەكانی دیکە نیشانداوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە و دوا پێشهاتەكانی ناوچەکە تاوتوێکراون
 





ئەم هەواڵە 3904جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad