English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكومەت چەندین ماف و ئیمتیازات بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەدات
2019-06-11 [05:48 AM]

​ZNA- هەولێر


بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی، ئاماژە بە چەند بڕیار و رێنماییەك كراوە بۆ پێدانی ماف و ئیمتیازات بە فەرمانبەرانی گرێبەست.

بەپێی نوسراوەكە، راژەی فەرمانبەرانی گرێبەست وەكو فەرمانبەری هەمیشەیی بە خزمەت ئەژمار دەكرێت، لەو حاڵەتەی كە دامەزرا بە هەمیشەیی، بەو مەرجەی پشكی خانەنشینیان لێوەربگیرێت و خزمەتیان بۆ ئەژمار دەكرێت.

حازم ئیسماعیل بەرێوەبەری گشتی خانەنشینی هەرێمی كوردستان بە باسی راگەیاند: لەو كاتەی فەرمانبەری گرێبەست بە هەمیشەیی دامەزرا ئەوكاتە خزمەتەكەی بۆ ئەژمار دەكرێت بۆ پرسی خانەنشینی، بەو مەرجەی كە دەبێت پشكی خانەنشینی لێوەربگیرێت كە ئەوەش بەپێی ساڵانی خزمەت دەبێت".

وەزارەتی دارایی جەختی كردۆتەوە فەرمانبەری گرێبەست بۆی هەیە لە ساڵێكدا 30 رۆژ مۆڵەتی ئاسایی ، لەگەڵ مۆڵەتی 8 رۆژ تاوەكو 15 رۆژ بۆ نەخۆشی، لەگەڵ مۆڵەتی بێ مووچە بۆ مانگێك وەربگرێت.

دووپاتیشكراوەتەوە بۆ ئەو ئافرەتانەی گرێبەستن 72 رۆژ مۆڵەتی دایكایەتیان پێ دەدرێت، دوای ئەو مۆڵەتە بۆ ماوەی 2 مانگ مۆڵەتی نیو مووچەیان پێ دەدرێت ئەگەر لەو كاتە بەكاری نەهێنێت ناتواندرێت دواتر پێیان پێ بدرێت.

پێشووتر رێگە بە فەرمانبەری گرێبەست نەدەدرا ئیفاد بكرێت، بەڵام بەپێی رێنماییەكە ئیفاد دەكرێن بۆ ناوخۆ  لەسەر بنەمای بڕوانامەكەشی شایستە داراییەكانی خەرجی ئیفادی بۆ دەكرێت.

لە نوسراوەكانی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەكراوە بەرزترین مووچەی فەرمانبەری گرێبەست 2 ملیۆن و 500 هەزار دینارە، كەمترینیش 250 هەزار دینارە، ئەویش لەسەر بنەمای بڕوانامە و جۆری كارەكەی ئەو بڕە پارەیەی بۆ دیاری دەكرێت و مانگانە پێی دەدرێت.

پێشووتر لە ساڵی 2013 بەپێی رێنمای 32 و 38 ی وەزارەتی دارایی،" هەر فەرمانبەرێك 3 ساڵی تەواوكرد دەتوانێت ببێتە فەرمانبەری هەمیشەیی بەو مەرجەی بودجەی بۆ تەرخان بكرێت"، بەڵام لە ماف و ئیمتیازە تازەكانی دارایی ئەو بابەتە باس نەكراوە.

زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە داموو دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار دەكەن.





ئەم هەواڵە 16426جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad