English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سووده‌کانی نانی جۆ بۆ ته‌ندروستی
2019-06-11 [09:15 AM]

هەولێر _ ZNA



ئاردی جۆ به‌ هۆی پێکهاتە خۆراکیه‌کانی ناویه‌وه‌ سوودی زۆره‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ.

 

له‌ ئێستادا ژمارەیه‌کی به‌رچاو له‌ هاوڵاتیان نان و سه‌موونی جۆ به‌کارده‌هێنن ڕۆژانه‌.

 

سووده‌کانی ئاردی جۆ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ :

 

۱ ــــ یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن دا ، به‌ به‌راورد به‌ نانی گه‌نم بۆ که‌سانی تووشبوو به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌.

۲ ـــ یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێن.

۳ـــ چاره‌سه‌ری قه‌بزی و ڕێگه‌ گرتن لێی و چالاک کردن و پاککردنه‌وه‌ی ڕێخۆڵه‌ له‌ مادده‌ ژه‌هراویه‌کان و که‌مکردنه‌وه‌ی غازات.

٤ ـــ خۆپاراستن له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.

۵ــ پاراستنی جگه‌ر و ته‌ندروستی کۆئه‌ندامی هه‌رس و ڕێگری کردن له‌ دروست بوونی به‌ردی زراو.

٦ـــ بڕێکی باش له‌ هه‌ندێک کانزای گرنگی تێدایه‌ وه‌ک زنک ، ئاسن ،بۆیه‌ ڕێگری ده‌کات له‌ که‌مخوێنی : هه‌روه‌ها مه‌گنسێوم، کالسیۆم ، فسفۆڕ ، مه‌گنسیۆم ، مه‌نگه‌نیز.

۷ــ یارمه‌تی دان له‌ خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و هه‌ندێک جۆری شێرپه‌نجه‌.

۸ ـــ خۆپاراستن له‌ قه‌ڵه‌وی و یارمه‌تی دان له‌ دابه‌زینی کێش له‌ کاتی ڕیجێم.

۹ــ ڕێگری کردن له‌ دابه‌زینی فشاری خوێن.

۱۰ـــ خۆپاراستن له‌ ڕه‌بۆ.

۱۱ــ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی وڕێگه‌ گرتن له‌ دروست بوونی چرچ و لۆچی و خاڵ.

۱۲ـــ به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش و سیه‌کان و پاراستنی ته‌ندروستی شانه‌ و خانه‌کانی له‌ش.

 

گرنگترین جیاوازییەکانی نانی جۆ و نانی گه‌نم:

نانی جۆ که‌متر ڕێژه‌ی شه‌کر له‌ خوێن دا به‌رز ئه‌کاته‌وه‌ و بڕێکی زیاتر ڕیشاڵی جۆری بێتا گلۆکانی تێدایه‌ بۆیه‌ ئه‌و که‌سه‌ ماوه‌یه‌کی زیاتر هه‌ست به‌ تێری ده‌کات هەروەها بڕێکی که‌متر له‌ کالۆری تێدایه‌ له‌ چاو نانی گه‌نم.

 

ئه‌و که‌سانه‌ی نابێت نانی جۆ بخۆن : ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی گه‌نمیان هه‌یه‌٫ئه‌و که‌سانه‌ی حه‌ساسیه‌تیان به‌ مادده‌ی گلوتین هه‌یه‌ یان حه‌ساسیه‌تیان به‌ دانه‌وێڵه‌ هه‌یه‌, ئه‌و که‌سانه‌ی نه‌خۆشی ته‌هیجی کۆڵۆنیان هه‌یه‌ باشتره‌ بۆ ماوه‌ی دوو تا چوار مانگ نه‌یخۆن یان زۆر که‌می لێ بخۆن.





ئەم هەواڵە 5677جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad