English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو چەند هۆکارانەی مێشکی مرۆڤ تێکدەدات
2019-06-11 [10:03 AM]

هەولێر _ ZNA


 

مێشک بەشی سەرەکیی کۆئەندامی دەماری لەشی مرۆڤە.
 

مێشکی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human Brain) یەکێکە لە ھەستیارترین و ئاڵۆزترین ئەندامەکانی مرۆڤ کە 2 لەسەدی کێشی مرۆڤ پێک دێنێت، بەڵام پتر لە 30 لە سەدی وزەی ڕۆژانەی مرۆڤ بەکار دێنێ.
 

زۆربەی ئەم وزەیە لە کاربۆھیدراتەکان (گلووکۆز) وەردەگرێ و خیرا دەیسووتێنێ، تەنانەت لە کاتی خەوتندا، مێشک زۆرتر لە ھەر ئەندامێکی تر ئۆکسجین بەکار دێنێت ۰
 

چەند هۆکارێک دەبێتە هۆی ماندووبون و تێکدانی مێشک گرنگترنیان:

۱- نه‌خواردنی نانی به‌یانی : نه‌خواردنی نانی به‌یانی ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی شه‌كره‌ی خوێن ، ئەمەش وادەکات کە وزەی تەواو نەگات بە خانەکانی مێشک، كه‌ ئه‌ویش ده‌بێته‌ هۆی له‌ناو چوونی مێشك.
 

۲- زۆر خواردن: ده‌بێته‌ هۆی گرژبوون و توند بوونی ده‌ماره‌كانی مێشك، كه‌ سه‌ر ده‌كێشێ بۆ دابه‌زین و كه‌مبوونه‌وه‌ی هێزی بیر كردنه‌وه‌ی مێشك.
 

۳- جگه‌ره‌ كێشان: جگه‌ره‌ كێشان جگە لەوەی کە چەندین زیانی هەیە بۆ مرۆڤ و ده‌بێته‌ هۆی گرژ بوون و وێك هاتنه‌وه‌ی مێشك، ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ش توشی مێشك ده‌بێت.
 

٤- زۆر خواردنی شیرنه‌مه‌نی: زۆر خواردنی شیرنه‌مه‌نی بۆ مێشک زۆر باش نیە چونکە قورسی ده‌خاته‌ به‌ر مێشك بۆ هه‌ڵنه‌مژینی پرۆتین و ووزه‌كان، كه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری كه‌مخۆراكی مێشك و به‌ڵكو ده‌بێته‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی مێشك.
 

٥- پیس بوونی هه‌وا: مێشك گه‌وره‌ترین به‌كاربه‌ری گازی ئۆكسجینه‌ له‌ناو جه‌سته‌ی مرۆڤدا ، جا هه‌ڵمژینی هه‌وای پیس ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبونی ئۆكسجین بۆ مێشك، كه‌ ئه‌ویش ده‌بێته‌ هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ده‌وری مێشك.
 

٦- كه‌م خه‌وی (كه‌م نووستن) : خه‌وتن یارمه‌تی حه‌سانه‌وه‌ی مێشك ده‌دات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ش كه‌م خه‌وی هۆكاری پێشوه‌خت بۆ له‌ناو بردنی (مراندنی) شانه‌كانی مێشكه‌.
 

۷-داپۆشینی سه‌ر له‌كاتی نوستندا: داپۆشینی سه‌ر له‌كاتی نوستن ده‌بێته‌ هۆی چر بوونه‌وه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن و كه‌م بوونه‌وه‌ی ئۆكسجینه‌ ، كه‌ كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر مێشك جێده‌هێڵێ.
 

۸- كاركردن له‌كاتی نه‌خۆشیدا: كاری گران یان زۆر خوێندنه‌وه‌ له‌كاتی نه‌خۆشیدا ، كه‌م كردنه‌وه‌ی چالاكی مێشك و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری خراپیشی ده‌بێت له‌سه‌ر مێشك.
 

۹-كه‌م هاندانی مێشك بۆ بیر كردنه‌وه‌: بیر كردنه‌وه‌ چاكترین رێگایه‌ بۆ راهێنانی مێشك، كه‌م هاندانی مێشك له‌سه‌ر بیر كردنه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌و له‌ناو بردنی شانه‌كانی مێشك.
 

۱۰-گفتوگۆ و دانوستان نه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر: ئه‌مه‌شیان ده‌بێته‌ هۆی یاریده‌ده‌ر بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی چالاكیه‌كانی مێشک۰





ئەم هەواڵە 9991جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad