English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیشانەكانی جەڵتەی دڵ
2019-06-11 [11:10 AM]

هەولێر _ ZNA



بە پێی نوێترین ئەنجامی تویژینەوەکان کە ئەنجامدراوە شارەزایان و پسپۆرانی بواری تەندروستی کۆمەڵە نیشانەیەکیان دیاری کردووە کە مرۆڤ توشی دەبیت پێش ئەوەی توشی جەڵتەی دل ببێت.

 

 

١. ئازارو پەستانێك وەكو ئەوەی كەسێك سنگت بگوشێ بە توندی لەناوەڕاستی سنگ دروست ئەبێ، هەندێك پێی وایە ئەگەر ئازارەكە لای چەپی سنگ نەبێت كێشەی دڵ نییە بەڵام لەڕاستیدا ئازارەكە بەزۆری لە ناوەڕاستی سنگ دروست ئەبێت.


٢. ئازار لە شوێنەكانی تری لەش دروست ئەبێ و ئازارەكە لە شوێنێكەوە ئەچێ بۆ شوێنێكیتر ، بۆ نمونە ئازارەكە لە باڵ و قۆڵتەوە ئەچێت بۆ مل وئینجا بۆ شەویلگەكان و چەناگە.


٣. كەسەكە ئارەقێكی زۆر ئەكات بە بئ ئەوەی هەست بە گەرما بكات.


٤. كەسەكە هەست بە هێڵنج و ڕشانەوە ئەكات لەگەڵ سەرسوڕان و بێ هێزی.


٥. كەسەكە هەست بە هەناسە كورتی ئەكات.


ئەگەر ئەم نیشانانە لەكەسێك هەبووپێویستە بە زووترین كات سەردانی نەخۆشخانە بكات .





ئەم هەواڵە 556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad