English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا مەشق و راهێنانی بە فڕۆکەوانانی تورکیا راگرت
2019-06-11 [09:56 AM]

ZNA-هەولێر


چەند بەرپرسێکی ئەمریکی جەختیانکردەوە، مەشق و راهێنانی فڕۆکەوانە تورکەکان لەسەر فڕۆکەی جەنگیی جۆری "F-35" لە بنکەیەکی ئاسمانیی لە ویلایەتی ئەریزۆنیا بەشێوەیەکی پێشبینی نەکراو و زۆر خێرا هەڵپه‌سارد.
لای خۆشیەوە ئەنقەرە گوتی، واشنتن هیچ هه‌نگاوێكى نه‌هاويشتووه‌ بۆ پێکهێنانی گرووپێکی هاوبه‌شى کارکردن لەگەڵی.

مایک ئاندرۆز، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" گوتی، "وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاگاداری ئەوەیە کە فڕۆکەوانە تورکەکان لە بنکەی "لۆک"ی ئاسمانیی نافڕن".

ئاندرۆز، ئەوەشی زیاد کرد، "ئەگەر هاتوو گۆڕانکاری لە سیاسەتی تورکیا روو نەدات، ئەوە له‌نزيكه‌وه‌ لەگه‌ڵ تورکیای هاوپەیمانمان لە کارکردن بەردەوام دەبین بۆ کۆتاییهێنان بە بەشداریکردنی لە بەرنامەی F-35".





ئەم هەواڵە 5236جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad