English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە و ئەیاکس لە سەر نرخی دی لێخت رێککەوتن 
2019-06-11 [11:52 AM]

ZNA- ھەولێر 



ھەردوو یانەی بەرشەلۆنە و ئەیاکس ئەمستەردامی ھۆڵەندی گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی لە سەر دیاریکردنی نرخی گواستنەوەی یاریزان ماتیاس دی لێخت . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، یانەی بەرشەلۆنە ئامادەیی خۆی نیشانداوە بڕی ٧٥ ملیۆن یۆرۆ بە یانەی ئەیاکس ئەمستەردام بدات لە پێناو گواستنەوەی دی لێخت بۆ ریزەکانی . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ئەیاکس لاری نییە لە گواستنەوەی دی لێخت بۆ یانەی بەرشەلۆنە ، بەڵام ئەم گرێبەستە رەزامەندی یاریزانەکەی دەوێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، دی لێخت تا ئێستا بڕیاری نەداوە پەیوەندی بە چ یانەیەک دەکات و گووتوویەتی تا ماوەیەکی بیر دەکەمەوە و ئینجا بڕیای کۆتایی خۆم دەدەم و لای منیش پارە گرنگ نییە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 6244جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad