English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی کوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو دەکات
2019-06-11 [12:18 PM]

ZNA- ھەولێر 




ڕۆژی سێشەممە ١١ـی ٦ـی ٢٠١٩ سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی کوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو بە سەرۆکایەتی د. کنیاز ئیبراھیم میرزایۆڤ کرد.


لە دیدارەکەدا شاندی میوان پیرۆزبایی ھەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی نوێی ھەرێمی کوردستانیان لە سەرۆک بارزانی کرد. ھەروەھا سوپاسی سەرۆک بارزانیان کرد کە لەپێناو پاراستنی گەلی کوردستاندا خەبات و ماندووبوون و پێشمەرگایەتیی دوورودرێژی ھەیە و سەرۆک بارزانیان بە جێگەی ئومێدی ھەموو کوردێک لە جیھاندا وەسف کرد. 

داوایشیان کرد پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و کوردەکانی ڕووسیا و ئاسیای ناوەڕاست و دیاسپۆڕای کوردیی دەرەوەی کوردستان، بە ھێزتر ببێت.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی سوپاسی شاندی میوانی کرد و ڕایگەیاند کوردانی وڵاتانی سۆڤییەتی پێشوو بەشێکی ئازیزی گەلی کوردستانن و پێگە و بایەخی تایبەتیان بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە. وێڕای ئاماژەدان بە مێژووی پڕ لە نەھامەتیی گەلی کورد ئەوەی خستەڕوو کە ئەو ئازادی و پێشڤەچوونەی ئێستا لە ھەرێمی کوردستان ھەیە بەرھەمی خۆڕاگری خەڵک و قارەمانێتی ھێزی پێشمەرگەی کوردستانە.


 





ئەم هەواڵە 1345جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad