English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
د ادگای عێراق: سزای لەسێدارەدانی داعشە فەڕەنسییەکان کەم نەکراوەتەوە
2019-06-11 [03:56 AM]

Z.N.A


د ادگای عێراق: سزای لەسێدارەدانی داعشە فەڕەنسییەکان کەم نەکراوەتەوە
ئەنجومەنی دادوەریی عێراق ڕەتیکردەوە، هیچ رێککەوتنێک لە نێوان بەغدا و حکومەتی فەرەنسا هەبێت بۆ کەمکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی ئەو ئەندامە بە ڕەچەڵەک فەڕەنسییانەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش، کە لە سوریاوە هێنراونەتە عێراق و دادگایی کراون.
لە بەیاننامەیەکدا وتەبێژی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: ئەو سزایانەی کە دادگاکانی عێراق سەپاندوویانە، ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە دەکرێت، هەر ئەوەش خاوەنی دەسەڵاتی رەزامەندییە لەسەر ئەو سزایانەی کە لە دادگای تاوانەکانەوە دەرچووە، بە پەسەندکردن یان رەتکردنەوە، کە بارودۆخی تاوانەکە لەبەرچاو دەگیرێت، نەک ڕێککەوتنی نێوان حکومەتەکان.
وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییانەیە کە باس لە ڕێککەوتنێکی نێوان حکومەتەکانی بەغدا و فەرەنسا دەکەن، سەبارەت بە سوککردنی ئەو سزای لەسێدارەدانانەی کە بۆ چەکدارە فەڕەنسییەکانی ناو ڕێکخراوی داعش دەرچووە، گوایە لە بەرامبەریشدا بەغدا بڕێک پارە وەربگرێت، لەکاتێکدا هێشتا ئەو سزایانەی کە دەرچووە لە قۆناغی پێداچوونەوەدایە و چاوەڕوانی بڕیاری دادگای پێداچوونەوە دەکات.
 





ئەم هەواڵە 9493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad