ZNA- ھەولێر
نەیمار داسێلڤا ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە ئارەزوو دەکات لەماوەی گواستنەوەی ھاوینە یانەکەی جێ بھێلێت .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی، لەم ھاوینە نەیمار یانەی پاریس سانجێرمان جێ دەھێلێت و ئارەزوو دەکات جارێکی دیکە بگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە.
لەھەواڵەکە ھاتووە ، نەیمار چەند رۆژێک لەمەوبەر بە بەرپرسانی یانەی پاریسی راگەیاندوە کە ئارەزوو دەکات لەم ھاوینە کۆتایی بە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی پاریسی بھێنێت.
لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لە ئێستادا نەیمار چاوەڕێی بۆندی یانەی بەرشەلۆنەیە بۆ ئەوەی بتوانێت لە ماوەی گواستنەوەی ھاوینە بگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 9685جار خوێندراوەتەوە |