English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حكوومه‌تى به‌ريتانيا پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
2019-06-12 [08:24 AM]

ZNA-هەولێر


 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12/6/2019 له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز د. ئه‌ندرۆ مۆریسن وه‌زیری ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ ناوى حكوومه‌تى به‌ريتانياوه‌ پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزيان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له‌ ئه‌رك و پۆستی نوێیدا.

هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا به‌ڕێز مۆریسن جه‌ختی له‌ پته‌وكرنی زیاتری په‌یوه‌یندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌ریتانیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا له‌ژێر سه‌ركردایه‌تيی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانیدا كرده‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزباییه‌كه‌ی كرد و ئه‌و په‌يوه‌ندييه‌‌ى به‌ ده‌رفه‌ت زانى بۆ ئه‌وه‌ى سوپاسی هه‌رێمى كوردستان بۆ هاوكاری و پیشتگیرییه‌كانی به‌ریتانیا له‌ كاته‌ سه‌خته‌كاندا دووپات بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها‌ خواستى هه‌رێمی كوردستانى بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا له‌ هه‌موو بواره‌كاندا، نيشان دا.





ئەم هەواڵە 3421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad