English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە 
2019-06-12 [11:36 AM]

ZNA- ھەولێر 



دوای ئەوەی ئەمرۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری ھەرێمی کوردستان  راسپێردرا بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسروو بارزانی راگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە. 


کە تێیدا ھاتووە پەیوەست بە ناوزەدکردن و ڕاسپاردنم بۆ سەرۆکایەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە پێوستی دەزانم، سوپاسگوزاریی خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و جەماوەری پارتی بکەم بۆ دەستنیشانکردنم وەک پاڵێوڕاوی پارتی بۆ ئەم پۆستە، ھەروەھا سوپاس و پێزانینم ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان، بە ھەموو فراکسیۆنەکانەوە دەکەم بۆ ناوزەدکردنم و سوپاسی  سەرۆکی ھەرێم دەکەم بۆ ڕاسپاردنم بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی دەشڵێت ، سوپاس بۆ متمانەتان و ھەوڵ دەدەم بە ھاوکاریی ھەموو ئەو لایەنانەی بڕیاڕی بەشدارییان لە کابینەی نوێ داوە، لە وادەی دیاریکراودا پێکھاتەی کابینەی نۆیەم بخەمە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، تاکو ھەرچی زووترە بتوانین خزمەتێکی شایستەی گەل و نیشتمانمان دەست پێبکەین. ئاواتەخوازم ھەموو لایەنە پەیوەندارەکان ھاوکارمان بن بۆ ئەوەی ھەرچی زووتر ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەنین.





ئەم هەواڵە 1702جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad