English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕوونکردنەوەیێک له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بۆ سەرجەم ڕاگەیاندنەكان
2019-06-12 [01:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:

 

لە ماوەی ڕابردوو و لەکاتی ئەزموونە گشتییەکانی خوێندنی ساڵی (٢٠١٨ ـ ٢٠١٩)، میدیا و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ھاوکارێکی سەرەکی کەرتی پەروەردە بوون و ئەم ھەستکردن بە پرسیاریەتیەیان جێگای ڕێزە، بەڵام بە داخەوە جارجارە ھەندێک کەناڵ و پەیامنێری تەلەڤزیۆنی بێ ھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی و لە ئەنجامی نەخویندەواری و کەمی ئاستی ھۆشیارییان ڕاپۆرت بڵاو دەکەنەوە کە بە ھەموو شێوەیەک دوورە لە ڕاستییەوە و تەنھا بۆ شیواندنی دەروونی قوتابیان و پڕۆسە سەرکەوتووەکەی ئەزموونەکانە. لە کەناڵی ئاسمانی (کوردستان ٢٤) ڕاپۆرتێک لەسەر ئەزموونەکان بڵاوکرایەوە کە وەک وەزارەتی پەروەردە سەر لەبەری ڕەت دەکەینەوە، چونکە ناپڕۆفیشناڵی ڕیپۆرتەرەکە لەوەدایە قسەی مامۆستایەکی قوناغی بنەڕەتی نەوەک ئامادەیی وەرگرتووە کە ھیچ پەیوەندییەکی بە ئەزموونەکانی پۆلی دوانزەی ئامادەییەوە نییە و توانای زانستی ئەو ھیندە نییە کە قسە لەسەر دروستی و نادروستی ئەزموونەکان بدات.

وەزارەتی پەروەردە ھەمیشە دەرگای بە ڕووی میدیاییەکاندا واڵا بووە و تاکە وەزارەتی کابینەی ھەشتەمی حکومەتی ھەرێمە کە زۆرترین ھاوکاریی میدیاکانی کردووە، بۆیە پێویست ناکات ھەنگاوێکی نا دروستانەی وەک ڕیپۆرتەرەکەی ئەم تەلەڤزیۆنە بەرێزە بگیردرێتەبەر و دەنگی بەرێوەبەری ڕاگەیاندن لەسەر ھێڵی تەلەفۆن و بە بێ ڕەزامەندی تۆمار و بڵاو بکرێتەوە.  ئەزموونە گشتییەکان و دۆزینەوە و چارەسەری کەموکۆرییەکان تەنیا پەیوەندی بە لیژنەی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانەوە ھەیە و ئەو لیژنە باڵایە کە پسپۆڕانی ھەموو پارێزگاکانی لەخۆ گرتووە، دەتوانن ڕەخنە و گلەیی و گازندەکان شیکار و لە کۆتایی پرۆسەکە وەڵام دەدەنەوە و لە چوارچێوەی ڕێنماییەکان و بە ڕەچاوکردنی ئاستی زانستی وانەکان، زۆترین ھاوکاریی قوتابی و خوێندکاران دەکریت، بۆیە وەرگرتنی قسەی چەند قوتابییەک لە نزیکەی ٢٣٥ ھەزار قوتابی کە لە ئەزموونەکەیاندا باش نەبوونە، بە ھەند وەرناگیردرێت، لە کاتێکدا ئێمە ئامادەییی ھەموو ھاوکارییەکمان نیشان دابوو تا لە کۆتایی تاقیکردنەوەکان و بە داتا و زانیاریی وردەوە لە خزمەت کەناڵی کوردستان ۲٤ و ھەموو ڕڕگەیاندنەکاندا بین.





ئەم هەواڵە 6478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad