English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵیۆزی بەلجیکا ھیوای سەرکەوتن بۆ مەسرور بارزانی دەخوازێت
2019-06-12 [07:00 AM]

ZNA- ھەولێر


بەلجیکا جەخت لەسەر ھاوبەشیی و پاڵپشتیی بۆ کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات.

ھێندریک ڤان دی ڤێلدێ، باڵیۆزی بەلجیکا لە ئوردن و عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتی، بەلجیکا ھاوبەشێکی راستەقینەی ئەجێنداکانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی دەبێت.

باڵیۆزی بەلجیکا لە ئوردن و عێراق ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەلجیکا پشتیوان و ھاوکاری ھەولێر دەبێت.

ھەروەھا ڤان دی ڤێڵدی لە تویتەکەیدا ھیوای سەرکەوتنیشی بۆ مەسرور بارزانی و کابینەکەی خواستووە.

مەسرور بارزانی، رۆژی سێشەممە، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩، لەلایەن فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستانەوە ناوزەد کرا و لە پەرلەمانی کوردستانیش، دەنگی ٨٧ پەرلەمانتار لە ٩٧ پەرلەمانتاری ئامادەبووی بەدەستھێنا.

ی.ا





ئەم هەواڵە 1264جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad