English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خواراکانەی یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش ئەدەن
2019-06-12 [01:38 AM]

هەولێر _ ZNA


 

قەڵەوی یەکێکە لە کێشە سەرەکیەکانی مرۆڤ کە رۆژانە بەدەستیەوە دەناڵێنین و بۆ ئەم مەبەستەش بۆچارەسەرکرنی ئەم کێشەیە چەندین رێگە و دەرمان بەکار دەهێنرت بۆ دابەزاندنی کێشی لەش ، خۆراک یەکێکە لە چارەسەرە باشەکان بۆ دابەزاندنی کێشی لەش کە پزیشکەکان و پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەکەن لە خواردنی خۆراکە بەسودەکان بۆ دابەزاندی کێشی لەش بۆ ئەم مەبەستەش ئاماژە بە گرنگترین ئەو خۆراکانە دەکەین کە یارمەتی دابەزاندنی کیشی لەش دەدەن.

 

 

زەنجەفیل : کردەی هەرس لەمرۆڤدا چالاک دەکات و کردەی سوتاندنی وزە بەهیز دەکات ، ئەوەش یارمەتی دەرێکی باشە بۆ چەوری تواو ندنەوە .

 


زەیتی گوێزهندی : زوو هەرس دەکرێت زو دەگۆڕێت بۆ وزە ، بۆیە لەچاو چەوریەکانی دیکە ئەگەری هەڵگیرانی لەنێوان شانەکانی جەستە کەمترە .

 

قاوەی بێ شەکر وشیر : ڕۆژانە خواردنەوەی دوو کوپ قاوە کە شەکر و شیری تێدا نەبێت ، وادەکات ڕۆژانە ١٠٠ کالۆری وزەی زیاتربسوتێنی .

 

چای سەوز :  ڕۆژانە خواردنەوەی ٤-٥ کوپ چای سەوز وادەکات وزەیەکی زیاتری جەستەت دەسوتێنی و چەوری لەنێو شانەکانی جەستەت کەم دەبێتەوە 


پیاز : سوڕی خوێن چالاک دەکات و پڕۆسەی هەرس بە‌هێز دەکات و زیندەپاڵ و سوتاندنی چەوری بەهێزدەکات .

 

بیبەری توون : مادەی کاپسایسینی تێدایە کەدەیخۆیت لاشەت گەرم هەڵدێت و ئارەقە دەکەیتەوە ، ئەمە بەهۆی سوتاندنی وزەی زیاتر ولەنێوبردنی چەوری شانەکانی جەستەیە .

 

ئاو : ئاو هیچ بڕە کالۆریەکی تێدانییە و خواردنەوەی ئاوی پێویست خانەکانی لەش چالاک دەکات و کردەی فڕێدانە دەرەوەی پاشەڕۆ ناپێویستەکانی جەستە چالاک دەکات .

 

سندی : کردەی زیندەپاڵ تاودەدات و بەکاربردنی چەوری بۆ وزە بەهێزدەکات و ئەستێرەکانی هۆڵیود بۆڕێکخستنی کێشیان زیاتر پشت بەم میوەیە دەبەستن .

 





ئەم هەواڵە 5647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad