English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كلچدارئۆغڵو پیرۆزبایی له‌ نێچیرڤان بارزانی ده‌كات
2019-06-13 [09:45 AM]

ZNA- ھەولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13/6/2019 له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێز كه‌مال كڵچدارئۆغڵو سه‌رۆكی پارتی گەلی کۆماری (جه‌هه‌په‌)، به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنیانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێزیان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.

به‌ڕێز كڵچدارئۆغڵو وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به‌ سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، هیوای خواست له‌ سه‌ردانی داهاتووی  به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانیدا بۆ توركیا له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان كۆببنه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی و پیرۆزبایی به‌ڕێز كه‌مال كڵچدارئۆغڵوی كرد و داكۆكی له‌ په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ڕاگه‌یاند كه‌ خۆشحاڵ ده‌بێت له‌ سه‌ردانی داهاتوویدا بۆ توركیا چاوی به‌ به‌ڕێزیان بكه‌وێت.





ئەم هەواڵە 3493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad