English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
توركیا هۆشدارییه‌كانی ره‌ت ده‌كاته‌وه‌، له‌ گرێبه‌ستی ئێس400 پاشگه‌ز نابێته‌وه‌
2019-06-13 [11:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌ بڕیاری كڕینی سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی روسی ئێس 400 پاشگه‌ز نابێته‌وه‌ و له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌موو جۆره‌ هۆشدارییه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌.

ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ی توركیا دوای ئه‌و هۆشدارییانه‌ی ئه‌مه‌ریكا دێت كه‌ توركیا ده‌یه‌وێت سیسته‌می ئێس 400 له‌ روسیا وه‌ربگرێت.

لێدوانه‌ی جاوش ئۆغلۆ له‌ وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌ هۆشدارییه‌كانی پاتریك شاناهان هه‌ڵسوڕێنه‌ری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا هات كه‌ ده‌ڵێت توركیا له‌ به‌رنامه‌ی فرۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 ده‌رده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر بێتو پلانه‌كه‌ی بۆ كڕینی ئێس 400 نه‌گۆڕێت.

له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و فراكسیۆنی ئاكپارتی له‌ ئه‌نقه‌ره‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا كه‌ هاوكات سه‌رۆكی ئاكپارتییه‌، رایگه‌یاند "راشكاوانه‌ ده‌یڵێم با هه‌موو لایه‌نێك تێبگات، توركیا ده‌مێكه‌ سیسته‌می ئێس 400ـی كڕیووه‌ و پاشگه‌زیش نابینەوە،‌ ئه‌م پرسه‌ كۆتاییهاتووه‌ و مانگی داهاتووش ئه‌م سیسته‌مه‌ راده‌ستمان ده‌كرێت و له‌ كه‌مترین ماوه‌شدا له‌خزمه‌تی سوپای توركیا كارا ده‌كرێت". 

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 3109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad