English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ سونه‌كان ده‌كات و لیستێك ناو بڵاو ده‌كاته‌وه‌
2019-06-13 [04:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


رێكخراوی تیرۆرستی داعش گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی نوێی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هۆشداری داداته‌ سونه‌كانی عێراق كه‌وا رووبه‌رووی كوشتن ده‌بنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی عێراق كار بكه‌ن.

ئه‌و ڤیدیۆیه‌ له‌ 11ی حوزه‌یران له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌لیگرام بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ ئامانجی ده‌ركه‌وتنی رێكخراوه‌كه‌ له‌و ناوچانه‌ی تێیدا شكستی خوارد و وه‌ده‌رنرا، له‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ هۆشداری داوه‌ته‌ ئه‌وانه‌ی به‌"سونه‌ مورته‌ده‌كان" ناوی هێناوه‌، ده‌ڵێـت رێكخراوه‌كه‌ له‌ داهاتوودا ده‌گه‌ڕێـته‌وه‌، ئه‌وانه‌ ده‌كوژرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ دژی داعش كار ده‌كه‌ن.

ڤیدیۆییه‌كه‌ هێرشی زۆری بۆ سه‌ر "هاوكاران"ی سونه‌ خستووه‌ته‌روو، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات زۆربه‌یان له‌ ریزه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق كار ده‌كه‌ن، له‌ ڤیدیۆیه‌كه‌ چه‌كدارێك ده‌رده‌كه‌وێت لیستێك ‌ناو له‌ ئامێرێكی كۆمپیوته‌ر ده‌خاته‌ روو، ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ تایه‌فه‌ی سونه‌ن بۆ حكومه‌تی عێراق كاریان كردبوو‌.

داعش چوارچێوه‌یه‌كی دیاری كراوی چالاكی هه‌یه‌، توانای ئه‌وه‌ی نییه له‌نوێ‌ شوێنی خۆی بكاته‌وه‌، هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌دات ده‌سه‌ڵاتێكی له‌ نناوچه‌ سونه‌نشینه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نابێت.

 

شه‌فه‌ق





ئەم هەواڵە 9718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
بە ڤیدیۆ.. كاره‌ سه‌خت و نایابه‌كانى چه‌ند كرێكارێك
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad