English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێلی حكوومیدا ده‌ستدرێژی كرده‌سه‌ر كچێك ده‌ستگیركرا
2019-06-15 [09:09 AM]

ZNA-هەولێر


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ناوخۆ و ئاسایشی عێراق له‌ كه‌ركووك رایگه‌یاند: "ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ كچێكی رفاندووه‌ و له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی حكوومیی كه‌ركووكدا ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌ سه‌ری".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ناوخۆ و ئاسایشی عێراق له‌ كه‌ركووك له‌ په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نوسیوویه‌تی: "زانیاریمان پێگه‌یشت كه‌ تۆمه‌تبارێك به‌ناوی (ع.أ.م )، كچێكی به‌ناوی (ش.ج.س) رفاندووه‌ و له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی حكوومی جۆری نیسان پاترۆل ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌ سه‌ر".

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ كه‌ "تیمێكی كار پێكهێنراوه‌ و ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ تۆمه‌تباره‌ ده‌ستگیركراوه‌ و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێله‌شدا گیراوه‌ كه‌ كاره‌كه‌ی پێ ئه‌نجامداوه‌، به‌گوێره‌ی مادده‌ی 396 له‌ یاسای سزادانی عێراقی، تۆمه‌تباره‌كه‌ راگیراوه‌".

پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس رایگه‌یاندبوو، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پله‌ی رائیده‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان له‌ كه‌ركووك، پۆسته‌كه‌ی به‌كارهێناوه‌ و ئه‌و كچه‌ی رفاندووه‌ كه‌ له‌ دایكبووی ساڵی 1988 و ده‌ستدرێژی كردووه‌ته‌ سه‌ری".

 





ئەم هەواڵە 4714جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad