English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەسرور بارزانی لەگەڵ شاندێکی ئەڵمانیای فیدراڵ هاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکات
2019-06-15 [09:42 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمرۆ شەممە 15-6-2019 مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە مارتن جایگەر وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی هاوکاری ئابوری و پەرەپێدانی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ و شاندی یاوەری کرد.
 
لەم دیدارەدا، کە باڵیۆزی ئەلمانیا لە عێراق و کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەبوون، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەلمانیا و دوا رەوش  و پێشهاتەکانی دەڤەرەکە بەشێوەیەکی گشتی تاوتوێ کران.

مەسرور بارزانی وێڕای بەرزنرخاندنی رۆلی ئەڵمانیا لە پشتگیری و هاوکاریی هەرێمی کوردستان، جەختی لەسەر سەقامگیری و ئاسایش و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان گەلان و یەکلاکردنەوەی کێشەکانی دەڤەرەکە لەرێگەی گفتوگۆ کردەوە و رایگەیاند، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە خوازیارە لەچوارچێوەی دەستوور و دیالۆگی بنیاتنەرانە پرسە هەڵواسراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر چارەسەر بکرێن، چونکە ئاشتی و سەقامگیریی زیاتری لێ دەکەوێتەوە.

لەلای خۆیەوە  وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی هاوکاری ئابوری و پەرەپێدانی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ، پیرۆزبایی لە مەسرور بارزانی کرد بەبۆنەی بە فەرمی راسپاردنی بۆ  پێکهێنانی کابینەی نوێی هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرک و بەرنامەی کابینەی داهاتوو بۆ خواست، هەروەها ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ هاوکاری و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکان نیشاندا و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پشتگیریی لە هەرێمی کوردستانێکی بەهێز دەکات. 

لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا  کێشەی ئاوارە و پەنابەران و ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە خرانە بەرباس، کە بەهۆێ شەڕی تیرۆریستانی داعش تووشی زیان بوونە.





ئەم هەواڵە 3166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad